به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :ئیدارەی پۆلیسی ئاڵمان ڕۆژی دووشەمە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کاربەدەستانی ئاڵمانی هیچ زانیاریەکیان لە 8 هەزار و 991 منداڵی پەنابەری تۆمار کراو لەو وڵاتە نیە . لەو ژۆمارەیە 867 کەس سێزدە ساڵ یان کەمتر تەمەنیانە و زۆربەی ئەوان تەمەنیان 14 هەتا 17 ساڵە . بە پێی ئەو ڕاپۆڕتە پولیسی ئاڵمان وەبیریشی هێنایەوە کە ژماری منداڵان و تازە لاوانی ون بوو لەو وڵاتە لە دەسپێکی ئەم ساڵ تا ئێستا دوو هێندە بووەتەوە .
ئەوە لە حاڵێکدایە کە نیگەرانیەکان لە مەڕ ئەوەی کە گرووپەکانی قاچاغی ڕێکخراو مومکینە لەو منداڵانە کەڵکی خراپ وەر بگرن و ڕێکخراوەکانی پاراستنی گیانی منداڵانیش مەترسیان ڕاگەیاندووە .
گروپی ناسراو بە ڕزگاری منداڵان ڕایگەیاند کە لە ئاماری تازەی پولیس بە توندی نیگەرانە ئەو ڕاپۆڕتە تەنیا چەن حەوتە دوای ئەوە ڕاگەیندرا کە گروپی ناوبراو بەڵگەگەلێکی دەس کەوتبوو کە نیشانی ئەدا ژۆمارێک لە منداڵانی پەنابەر ناچار بە کاری ئیجباری لە ئیتالیا بوونە .
ڕێکخراوی هەواڵگریی جەنایی یەکێتیی ئوروپا یووروپۆل لە مانگی ژانویە وشداری دابوو کە منداڵانی پەنابەر ڕووبەڕووی مەترسی دەسدرێژی لە لایەن ژێرخانە جەنایەتکارانەکان لە سەرانسەری ئوروپا دان .
پولیسی ئاڵمان لە هەمان حاڵدا وتی کە ئامارە ڕاگەیندراوەکان لە منداڵانی شوێن بزر بوو مومکینە ڕاست نەبێت و ژۆمارێک لەو منداڵانە مومکینە لە گەڵ کەسەکانی خۆیان لە ئاسایش دا بن . ئەو ڕێکخراوە ئاڵمانیە وەبیریشی هێنایەوە کە چوونی یەک پوینت یەک ملوێن پەنابەر بۆ ئاڵمان لە ساڵی ڕابردوو کاری تۆمار کردن و چاودێری ورد لە سەر هەموو ئەوانەی دژوار کردووە ....
کۆتایی کورتە نامە/310
٣٠ ئاب ٢٠١٦ - ١٢:٢٥
News ID: 775649
پۆلیسی ئاڵمان ڕایگەیاند نزیکەی نۆ هەزار منداڵی پەنابەر لەو وڵاتەدا ون بوونە کە ئەو پرسە بووەتە هۆی توند بوونەوەی نیگەرانیەکان سەبارەت بە قاچاغی منداڵان و کەڵک وەرگرتنی نابەجێ لەوان لە ئوروپا